14 کاتژمێر پێش ئێستا
291 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێشتا بڕیاری لەسەر بەردەوامبوون یان كشانەوە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەداوە
پەیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هیشتا بڕیاریان نەداوە كە دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا درێژە پێ دەدەن، یان كۆتایی پێ دەهێنن.
لە لێداوانێكیدا لەسەر چارەنووسی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانیان لەگەڵ ئەمریكا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمیی وڵاتەكەی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە: هێشتا بڕیاریان نەداوە كە دانوستانەكان بەردەوام بن، یاخود بكشێنەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: لایەنی بەرانبەر كارێكی كردووە بە كردەیی دانوستان و گفتوگۆكانی بێ مانا كردووە، ئەوەی داوای دانوستان و گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە سەر بابەتێك بكەیت، لەهەمانكاتیش دابەشكاری لە ئەركەكان بكەیت و مۆڵەت بە قەوارەی زایۆنی بدەیت سەروەری خاكی وڵاتەكە ببەزێنێت، ئەوە قبوڵكراو نییە.
بەقایی ئاماژەی بەوەیش كرد "هێشتا دیار نییە ئایا، سبەی، یەكشەممە لە دانوستانەكان ئامادەییمان دەبێت، یاخود نا، جەختیشی لەوە كردەوە ئەمریكا بە بەرپرسی لێكەوتەكانی ئەم پێشێلكارییەی قەوارەی زایۆنی دەزانن".
ناوبراو وتیشی: قەوارەی زایۆنی ئارەزووی دێرینی بووە وڵاتانی ڕۆژاوا بكێشێتە نێو ئاڵۆزییە ناوچەییەكانەوە، وا دەردەكەوێت ئەم جارە سەركەوتوو بووبێت لە دانانی كاریگەری لەسەر دەستەیەك دیبلۆماتكاران، ئەمەیش دەری دەخات سیاسییەكانی ئەمریكا بە قورسی كەوتوونەتە ژێر كاریگەری و هەژموونی ڕژێمی زایۆنییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە