12 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل: بەهۆى هێرشەکانى ئێران پێنججار چوومه‌ته ناو په‌ناگه
پەیام
مایك هاكابی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل رایگه‌یاند: شەوى ڕابردوو بە هۆى هێرشەکانى ئێرانەوە شه‌وێكی سه‌ختیان به‌ڕێ كردووه و ناچاربووه پێنج جار بچێته ناو په‌ناگه.
مایك هاكابی له پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویه‌تی: "به‌هۆی شه‌ش زنجیره هێرشی مووشه‌كیی ئێران شه‌وی ڕابردوو (13-06-2025) زۆر سه‌خت بوو بۆ ئیسرائیل".
باڵیۆزی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه، شه‌وی ڕابردوو ناچار بووه به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی ئێران، پێنج جار بچێته ناو په‌ناگه.
وتیشی: "داوام له گه‌لی ئیسرائیل كردووه، له ناو په‌ناگه‌كاندا بمێننه‌وه".
شه‌وی رابردوو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد و چه‌ند جارێك هێرشی مووشه‌كی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل و به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 91 كه‌سیش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە