14 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
نەتەنیاهوو: بەمزووانە لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین
پەیام
بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند: لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین.
لە وتەیەكی تەلەفزیۆنییدا، بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند: بەمنزیكانە فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانیی ئیسڕائیل لەسەر ئاسمانی تاران دەبینن و لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین.
وتیشی: لە هەموو شوێنێك، لە هەر ئامانجێكی ڕژێمی ئایەتوڵڵا دەدەین.
سەرۆكوەزیرانی زایۆنی ڕایشیگەیاند: سوپای ئیسڕائیل دەستكەوتی بەدەست هێناوە، زیانی پشتشكێنمان لە وێستگە سەرەكییەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم داوە.
سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی لە وتە تۆماركراوەكەیدا بانگەشەی ئەوە دەكات كە ئەوەی تائێستا لە ئێران ئەنجامیان داوە لە هێرش و بۆردوومان بەراورد ناكرێت بەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی دەدەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە