14 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان پشتیوانی بۆ ئێران دەردەبڕێت و داوای پێكهێنانی یەكێتییەك دژ بە ئیسرائیل دەكات

پەیام 

پاكستان پشتیوانی خۆی بۆ ئێران دەربڕی و داوای پێكهێنانی یەكێتییەكیشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەوارەی زایۆنی لە وڵاتانی ئیسلامی كرد.

لە میانی وتەیەكیدا لە پەڕلەمانی وڵاتەكەی، خواجە محەمەد ئاسف وەزیری بەرگریی پاكستان داوای لە وڵاتانی ئیسلامی كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەوارەی زایۆنی یەكێتییەك پێك بهێنن ئەوەیش لە چوارچێوەی هێرشەكانی ئەو قەوارەیە بۆ سەر ئێران كە بەم دواییانە ئەنجامی دا.

وەزیری بەرگریی پاكستان وتی: قەوارەی زایۆنی، هەر یەك لە فەڵەستین و یەمەن و ئێرانی بەئامانج گرتووە و ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی لە ئێستادا یەكنەگرن ئەوا هەر یەكەیان هەمان چارەنووسیان دەبێت.

محەمەد ئاسف داوای لەو وڵاتە ئیسلامییانە كرد كە تا ئێستا پەیوەندیی دیبلۆماسییان لەگەڵ قەوارەكە هەیە، دەستبەجێ پەیوەندییەكانیان بپچڕێنن و داوایشی لە ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كرد كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بۆ دانانی ستراتیژێكی هاوبەش ئەنجام بدات و ڕایگەیاند: لەئێستادا سەركردایەتییەكی بەهێز پێویستە.
وەزیری بەرگریی پاكستان جەختیشی لە قوڵیی ئەو پەیوەندییانە كردەوە كە پاكستان بە ئێرانەوە دەبەستێتەوە و وتی: ئێمە لە بەرەی ئێرانین، بەوەی لە تواناماندا بێت پشتیوانی بەرژەوەندییەكانی لە سەرجەم بوارە نێودەوڵەتییەكاندا دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و دەیان كەسی دیكە شەهید بوون

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکان بۆسەریەکتر دەكەنەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی ئێرانمان كوشتووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان پشتیوانی بۆ ئێران دەردەبڕێت و داوای پێكهێنانی یەكێتییەك دژ بە ئیسرائیل دەكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: بەمزووانە لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیاری لەسەر بەردەوامبوون یان كشانەوە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەداوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل: بەهۆى هێرشەکانى ئێران پێنججار چوومه‌ته‌ ناو په‌ناگه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: ئیسرائیل هەڵەی گەورەی کرد و لە تۆڵەكردنەوەدا کەمتەرخەمى ناکەین

سەرەتا