14 کاتژمێر پێش ئێستا 131 جار خوێنراوەتەوە

خامنەیی: ئیسرائیل هەڵەی گەورەی کرد و لە تۆڵەكردنەوەدا کەمتەرخەمى ناکەین

پەیام 

ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: قەوارەی زایۆنی هەڵەیەكی گەورەی ئەنجام دا و ئاكامەكەی بێچارەی دەكات.

كەمێك لەمەوبەر و لە دووەم لێدوانیدا لەبارەی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی بۆسەر وڵاتەكەی، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا كە ئاڕاستەی گەلی ئێرانی كرد، ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی دوچاری هەڵە و تاوانێكی گەورە بوو كە ئاكامەكانی بێچارەی دەكات.

خامنەیی دڵنیایی بە گەلی ئێرانیش دا كە هێزە چەكدارەكان بە هێزەوە دەسبەكار دەبن و لێدانی قورس لە قەوارەكە دەكەن و ڕژێمەكە بە سەلامەتی ڕزگاری نابێت.

وتیشی: با قەوارەی زایۆنی وا بیر نەكاتەوە كە دەستیان وەشاند و تەواو بوو، كارەكە ئەوان دەستیان پێكرد و جەنگیان هەڵگیرساند، مۆڵەتیان پێنادەین كە لەم تاوانە خۆیان بە سەلامەت ڕزگار بكەن.

خامنەیی لەگەڵ جەختكردنەوە لە وەڵامدانەوەی هێرشەكە وتی: گەل و بەرپرسانی ئێران پشتیوانی هێزە چەكدارەكان دەكەن و بە پشتویانی خوا ئێران بەسەر ڕژێمی زایۆنیدا زاڵ دەبێت.

لەگەڵ پیرۆزبایی و سەرەخۆشیشی لە قوربانیان، دڵنیای دا بە گەلەكەی كە لە زەمینەی تۆڵەكردنەوەدا هیچ كەمتەرخەمییەك ڕوو نادات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و دەیان كەسی دیكە شەهید بوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکان بۆسەریەکتر دەكەنەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی ئێرانمان كوشتووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان پشتیوانی بۆ ئێران دەردەبڕێت و داوای پێكهێنانی یەكێتییەك دژ بە ئیسرائیل دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: بەمزووانە لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیاری لەسەر بەردەوامبوون یان كشانەوە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەداوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل: بەهۆى هێرشەکانى ئێران پێنججار چوومه‌ته‌ ناو په‌ناگه‌

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: ئیسرائیل هەڵەی گەورەی کرد و لە تۆڵەكردنەوەدا کەمتەرخەمى ناکەین

سەرەتا