14 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل: لەلایەن ئێرانەوە سێ هێرشی نوێ كراوەتە سەرمان
پەیام
لە شەوی ڕابردووەوە ئێران شەش ڕێژنە مووشەكی ئاڕاستەی ناوچەكانی قەوارەی زایۆنی و بەتایبەت تەلئەبیب كردووە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەرەی ناوخۆی سەر بە سوپای زایۆنی بڵاوی كردووەتەوە "ئێران سێ ڕێژنە مووشەكی نوێی ئاڕاستەی ناوچەیەكی فراوان لە باكوور و باشوور و ناوەڕاستی قەوارەكە كردووە".
سوپای زایۆنی ئاماژەی بەوەش كردووە "كۆی ئەو ڕێژنە مووشەكییانەوەی لە ڕۆژی هەینییەوە لەلایەن ئێرانەوە كراوەتە سەریان گەیشتووە شەش ڕێژنەی مووشەكی و تیمە فریاگوزارییەكان لە شوێنی كەوتنەخوارەوەی مووشەكان سەرقاڵی كارەكانیان".
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی عیبری ڕایگەیاندووە: ئێران تەنیا لە ماوەی 15 خولەكدا سێ ڕێژنە موشەكی نوێی ئاڕاستەی قەوارەكەیان كردووە.
دەستەی پەخشی زایۆنییش بڵاوی كردەوە: مووشەكانی ئێران بوونەتە هۆی خاپووربوونی ژمارەیەك باڵەخانە لە ناوچەی ڕیشون لتسیۆن لە باشووری تەلئەبیب، دەنگی تەقینەوەكان لە سەرانسەری قەوارەكە بیستراون كە هەندێكیان بۆ یەكەمجار بووە لە ناوچەكانی باكوور و باشوور.
لای خۆیەوە ئاژانسی تاسی ڕووسی بڵاوی كردەوە: هێرشە مووشەكییەكانی ئێران زیاتر لە 150 ئامانجی پێكاوە.
بەپێی ئاژانسە ڕووسییەكە "ئێران ژمارەیەك بنكەی ئاسمانیی پێشكەوتووی زایۆنی تایبەت بە فڕۆكەی ئێف35، ئێف16 و ئێف15ی بەئامانج گرتووە".
دوابەدوای هێرشەكانی سوپای زایۆنی بۆ سەر ژمارەیەك ناوچەی ئێران لە بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، شەوی ڕابردوو ئێران لەژێر ناوی (بەڵێنی ڕاستگۆ ژمارە 3) هێرشێكی بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كردە سەر ئەو قەوارەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە