14 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی فارس لە سەرچاوەیەكی سوپای ئێرانەوە: ڕۆژانی داهاتوو جەنگەكە فراوانتر دەبێت
پەیام
سەرچاوەیەكی سەربازیی ئێران ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جەنگەكە فراوانتر دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی فارس لەسەر زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردەوە: ئەو جەنگەی بە هێرشەكانی سوپای زایۆنی دەستی پێكرد لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرفراوان دەبێت.
ئەو سەرچاوەیە كە ئاژانسی فارس بە ئاگادار ناوی بردووە ڕایشیگەیاندووە: جەنگەكە سەرجەم ناوچە داگیركراوەكان و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەگرێتەوە.
ئاژانسەكە ڕایشیگەیاند: دەستدرێژییكاران ئامانجی وەڵامە فراوان و یەكلاكەرەوەكەمان دەبێت.
بەپێی ئەوەی ئاژانسە ئێرانییەكە لەسەر زاری بەرپرسە سەربازییەكەی ئێرانەوە بڵاوی كردووەتەوە "فەرماندە سەربازییەكانی ئێران جەختیان كردووەتەوە ڕووبەڕووبوونەوەكە تەنیا لەو جووڵە سنووردارەی شەوی ڕابردوو كورت هەڵنایەت".
ئەو ڕایشیگەیاند: هێرشەكانی ئێران بەردەوامییان دەبێت و بەئازار دەبن بەشێوەیەك كە پەشیمان بن لەوەی دەستیان پێكرد.
هەر لەو میانەیەدا و لای خۆیەوە وتەبێژی سوپای ئێرانی ڕایگەیاند: ڕێژنەی مووشەكیی داهاتوومان دوو هەزار دەبێت، واتە 20 هێندەی ئەوەی هێرشەكانی ڕابردوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە