15 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل دوو گەورە جەنەڕاڵی دیكە و فڕۆكەخانەیەكی لە تاران بە ئامانج گرتەوە

پەیام 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای زایۆنی زنجیرەیەك هێرشی دیكەی كردە سەر ئێران و لەو میانەیەشدا دەوروبەری فڕۆكەخانەی میهرئاباد لە تارانی پایتەخت بۆردومان كرد. هەواڵی كوژرانی دوو گەورە جەنەڕاڵی دیكەی سوپای پاسدارانیش بڵاو كرایەوە.

بەپێی میدیای عیبری بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای زایۆنی ژمارەیەك هێرشی دیكەی كردووەتە سەر چەند ئامانجێكی دیكە لە ئێران، لەو میانەیەشدا دەوروبەری فڕۆكەخانەی میهرئابادی لە تاران بۆردوومان كردووە.

بەپێی دیمەنە بڵاوكراوەكانیش ئاگر لە فڕۆكەخانەكە بەرز بووەتەوە، میدیا ناوخۆییەكانیش باسیان لەوە كردووە تەقینەوە لە ناوچەكە ڕووی داوە.

لەوبارەوە ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی كردەوە: دوو مووشەكی زایۆنی لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی میهرئاباد كەوتوونەتە خوارەوە. ئاژانسی هەواڵی ئیسنایش باس لەوە دەكات دووكەڵێكی چڕ لە ناوچەی فڕۆكەخانەكە بەرز بووەتەوە. ئاژانسی هەواڵی میهریش ڕایگەیاند: تەقینەوە ڕووی داوە.

لای خۆیەوە دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند: داخستنی ئاسمانیی ئێران تا كاتژمێر دووی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

تەلەفزیۆنی فەڕمیی ئێرانیش بڵاوی كردەوە هێزەكانی وڵاتەكەی توانیویانە ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی زایۆنی هەواڵگریی لە ناوچەی سڵماس لە باكووری ڕۆژاوای ئێران بخەنە خوارەوە.

لە نوێترین هەواڵیشدا، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانیش كوژرانی هەر یەك لە غولامڕەزا میحرابی جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و مەهدی ڕەبانی جێگری سەرۆكی دەزگای پڕۆسەكان لە هێزە چەكدارەكانی ئێرانی لە هێرشەكانی سوپای زایۆنی بڵاو كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و دەیان كەسی دیكە شەهید بوون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکان بۆسەریەکتر دەكەنەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی ئێرانمان كوشتووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان پشتیوانی بۆ ئێران دەردەبڕێت و داوای پێكهێنانی یەكێتییەك دژ بە ئیسرائیل دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: بەمزووانە لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیاری لەسەر بەردەوامبوون یان كشانەوە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەداوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل: بەهۆى هێرشەکانى ئێران پێنججار چوومه‌ته‌ ناو په‌ناگه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: ئیسرائیل هەڵەی گەورەی کرد و لە تۆڵەكردنەوەدا کەمتەرخەمى ناکەین

سەرەتا