16/04/2026 299 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكاری كۆشكی سپی: چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ تاران قبوڵ ناكه‌ین

په‌یام

ڕاوێژکارێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند واشنتن سەرجەم بژاردەکان، بە سەربازیشەوە، بەرانبەر ئێران بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات وا ده‌كات فشارە ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە ڕوو لە زیادبوون بن. 

ستیڤن میڵەر، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "فۆکس نیوز" جەختی کردەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی ئێراندا سەرجەم ئەگەرەکانی لەسەر مێز هێشتووەتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرۆک ترەمپ بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدارە لە داڕشتنی نەخشەی ئەو دانوستانانەی کە لەگەڵ تاراندا لە ئارادان. 

میڵەر ئاشکرای کرد کە واشنتن هەرچەندە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری دەدات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ناوبراو هۆشداریشی دا کە بژاردەی سەربازی هێشتا لە ئارادایە، کە ئەوەش لەوانەیە هێرشی توند بگرێتەوە و ببێتە هۆی پەکخستنی ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی چەندین ساڵ. 

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی و ئابووری ئەو وڵاتەش، ڕاوێژکارەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی پێ کرد کە گەمارۆی دەریایی و سنووردارکردنی جووڵەی وزە، فشارێکی بێوێنەی خستووەتە سەر ئابووری ئێران و کاریگەرییەکان بە ڕوونی دەردەکەون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا