2 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
پاکستان: هێشتا وادهی گهڕی دووهمی دانووستان دیاری نهكراوه
پهیام
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند هێشتا وادەی خولی نوێی دانوستانەکانی تاران و واشنتن دیاری نەکراوە، هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئاشکرای کرد کە فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە بۆ نێوەندگیری سەردانی ئەمریکا دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاماژەی پێ کرد، تا ئێستا هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستنیشان نەکراوە. وەزارەتەکە جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسلام ئاباد بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵی خۆی بۆ ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو و ئاسانکاریی لەپێناو بەڕێوەچوونی دیالۆگی نێوان هەردوو وڵات.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگری پاکستان ڕایگەیاندووە، عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای وڵاتەکە، بڕیارە سبەینێ بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێ بکەوێت. ئەم گەشتەی فەرماندەی سوپا ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکەی دێت بۆ ئێران، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی هەوڵەکانی نێوەندگیرییە لە نێوان تاران و واشنتندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە