16/04/2026 319 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای خزمەتی سەربازی ده‌درێت

پەیام

دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرۆکی کوتلە پەرلەمانییەکان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشنیازی یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەخاتە ڕوو. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، هەیبەت حەلبوسی لە میانی سەردانێکیدا بۆ وەزارەتی بەرگری و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندە سەربازییەکان، پێشنیازی یاسای خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەخاتە ڕوو. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەن بڵاوی کردوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی چڕ دەربارەی گرنگیی گەڕانەوە بۆ خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ کراوە، وەک بژاردەیەکی ستراتیژی بۆ بنیاتنانی بنکەیەکی مرۆیی ڕێکخراو کە بتوانێت بەرپرسیارێتی نیشتمانی لە ئەستۆ بگرێت و تواناکانی سوپای عێراق بەهێزتر بکات. 

سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە تەنیا ڕەهەندی ئەمنی نییە، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستکردنی نەوەیەکی بەدیقەت و هۆشیار، هاوکات رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و پاراستنی گەنجان لە دیاردە نەرێنییەکان و بەهێزکردنی ئینتیمای نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لەنێوان پێکهاتەکاندا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پێشنیازکردنی ئەم یاسایە دوای زنجیرەیەک ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆکایەتی کوتلەکان و ئەندامانی پەرلەمان هاتووە، تاوەکو لە چوارچێوەی ڕێڕەوێکی یاساییدا پەسەند بکرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی و پێداویستییەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە قۆناغی داهاتوودا بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. گەڕانەوەی 18 هەزار حاجی لە دەروازەی عەرعەرەوە كۆتایی هات

سەرەتا