2 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
ئهنجومهنی پیرانی ئهمریكا دوو "پڕۆژه بڕیاری دژی ئیسرائیل" ڕهت كردهوه
پهیام
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە پاڵپشتیی کۆمارییەکان دوو بڕیارنامەی بۆ ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت کردەوە و هاوکات هەوڵێکی دیموکراتەکانیشی بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی ترەمپ لە هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران پەکخست.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەربەستی خستە بەردەم دوو پڕۆژەبڕیار کە ئامانجیان ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک بوو بە ئیسرائیل بە بەهای ٤٥٠ ملیۆن دۆلار. هەرچەندە زۆرینەی دیموکراتەکان بەهۆی نیگەرانییان لە کاریگەریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر خەڵکی سڤیل پشتگیرییان لە بڕیارەکان دەکرد، بەڵام بەهۆی دژایەتیی بەهێزی کۆمارییەکانەوە پڕۆژەکان تێپەڕ نەبوون.
ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و پارتی دیموکراتی ئەمریکا ڕوو لە پاشەکشەیەکی خێرایە. ئێستا ژمارەیەکی زیاتری یاسادانەرانی ئەو پارتە دژی هاوکارییە سەربازییەکان دەوەستنەوە، تەنانەت بۆ سیستەمە بەرگرییەکانی وەک "قوبەی ئاسنین" یش.
لەلایەکی دیکەوە، ئەندامە کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران بۆ سێیەم جار هەوڵێکی دیموکراتەکانیان پەکخست کە مەبەست لێی سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ بوو لە ڕاگەیاندنی جەنگ دژی ئێران. ئەنجامی دەنگدانەکە بە ٥٢ دەنگی دژ و ٤٧ دەنگی پاڵپشت کۆتایی هات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە