9 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکیان: کەس مافى ئەوەى نییە نەهێڵێت ئێران سوود لە وزەی ئەتۆم وەربگرێت
پەیام
مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات، بەڵام کەسیش مافى ئەوەى نییە نەهێڵێت ئێران سوود لە وزەی ئەتۆم وەربگرێت
سەرۆكی ئێران ڕاشیگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵی سەپاندنی هەژمونی خۆی نادات، بەڵكو ئەوە قەوارەی داگیركەری زایۆنییە كە هەوڵی لێدان لە مسوڵمانان دەدات و دەیەوێت دیكتاتۆریەت و ستەمی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت.
مەسعود پزیشكیان وتیشی، لەسەر بنەمای سیاسەت و باوەڕەكانی ڕابەری وڵات؛ ئێمە نامانەوێت چەكی ئەتۆمی بەدەستبهێنین، هەوڵیشی بۆ نادەین، ئەوەش باوەڕێكی جێگیری ئێمەیە.
لەبارەی دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا، سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان دانوستانەكانیان بایكۆت نەكردووە، ئەوەشی لە میانەی دانوستانەكاندا داوایان كردووە، مافی یاسایی خۆیان بووە، كەسیش مافی ئەوەی نیە كە ئێران لە توێژینەوە و بەدەستهێنانی یۆرانیۆم بۆ بەرژەوەندی گەلەكەمان بێ بەش بكات.
هەروەها سەرۆكی ئێران وتیشی، ئەمریكا ڕۆڵێكی خراپ دەگێڕێت و یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە، چونكە ڕێگای داوە كە قەوارەی زایۆنی هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەمان و فەرماندە و زاناكانمان بە ئامانج بگرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە