17 کاتژمێر پێش ئێستا 136 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: بۆ لەناوبردنى هەزاران مووشەکى ئێران هێرشەکانمان بەردەوام دەبێت

پەیام 

لەگەڵ بۆردومانە موشەكییەكانی ئێراندا؛ سوپای زایۆنیش رایگەیاند، سەكۆیەكی موشەكییان لە باشووری تاران وێرانكردووە، هەروەها چەند ئامانجێكی دیكەیان لەناو تاراندا بۆردومانكردووە. بەرپرسێکى باڵاى ئیسرائیلیش دەڵێت: بۆ لەناوبردنى هەزاران مووشەکى ئێران هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.

سوپای قەوارەی داگیركەری زایۆنی بڵاویكردەوە، بۆ یەكەمجار بنكەی هەڵدانی مووشەكییان لە باشووری تاران بۆردومانكردووە، كە لەوێوە مووشەكەكان ئاڕاستەی ئیسرائیل كراوە، هەروەها راشیگەیاندووە، بارەگای سەرەكی فەیلەقی قودسیان لە تاران بۆردومانكردووە.

لە هەمانكاتدا ئاژانسی میهری ئێران بڵاویكردەوە، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران توانیویەتی درۆنێكی زایۆنی لە شاری دیهلەران لە پارێزگای ئیلام لە رۆژاوای وڵات بخاتە خوارەوە.

هاوكات، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، دوو لە چەكدارەكانیان لە ئاكامی بۆردومانی زایۆنیدا لە ناوچەی ئیگروود لە پارێزگای زەنجان لە رۆژئاوای ئێران كوژراون.

هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی زایۆنی رایگەیاند، هێرشەكانیان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت، چونكە ئێران خاوەنی هەزاران مووشەكی بالیستییە كە مەترسییە بۆسەر ئیسرائیل.

بەرپرسە زایۆنییەكە وتووشیەتی، ئامانجی ئەوان ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران نیە، بەڵكو دەیانەوێت توانای ئەتۆمی ئێران لەناو ببەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران جەنگ ناباتەوە و پێویستە دەست بە دانوستان بكاتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لە كاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا بە ئامانج گیرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: ئامادەین ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕین لە ململانێی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مووشەكە ئێرانییەكان دەگەنە ئامانجەكانیان و ئیسرائیل ناتوانێت هەموویان بخاتەخوارەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی ناوچەیەكی تاران ئاگاداردەكاتەوە چۆڵى بکەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئیسرائیل هێرشەكانیشی ڕابگرێت ئێمە بەردەوام دەبین

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    شكانی ئاگربەست 91 ڕۆژە بەردەوامە و دەیان فەڵەستینی دیکە بوونە قوربانى

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستی ئێران: لەسەدا 90 ى بریندار و كوژراوەكانمان لە ریزی هاووڵاتیانی مەدەنین

سەرەتا