16/06/2025 323 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ئەگەر ئیسرائیل هێرشەكانیشی ڕابگرێت ئێمە بەردەوام دەبین

پەیام

ئێران هەڕەشەی بەردەوامیی هێرشەكانی بۆ سەر قەوارەی زایۆنی دەكات تەنانەت ئەگەر ئەو قەوارەیە هێرشەكانیشی ڕابگرێت.

محەممەد پاكپوور فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: لە هێرشەكانمان بۆ سەر قەوارەی زایۆنی بەردەوام دەبین ئەگەرچی ئەو قەوارەیە هێرشەكانیشی بۆ سەرمان ڕابگرێت.

لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی، محەممەد پاكپوور وتی: تا كۆتایی لە هێرشەكانمان بەردەوام دەبین ئەگەر قەوارەی زایۆنییش ڕایبگیرێت.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی بۆ هێرشەكانی سوپای پاسدارانی وڵاتەكەی بۆ سەر قەوارەی زایۆنی كرد و بە "بەهێز" ناوی برد و وتیشی: قەوارەی زایۆنی زیانەكانی هێرشەكانی سەری، دەشارێتەوە.

لێدوانەكەی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران پێچەوانەی لێدوانی ئاڕاستە سیاسییەكەی وڵاتەكەیەتی كاتێك دوێنێ، یەكشەممە عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران ئامادەیە هێرشە تۆڵەكردنەوەكانی ڕابگرێت ئەگەر قەوارەی زایۆنی دەست لە هێرشەكانی بۆ سەر ئێران هەڵبگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاى پا'سدا'ران: ئێمە هێرشەکەى سەر پاڵاوگەى لانازمان ئەنجام نەداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوابەدوای هێرشەكان، هەناردەی نەوتی ئێران لە دوورگەی (خارگ)ـەوە بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆردومانی دوورگەی خارگی كرد کە شادەماری هەناردەی نەوتی ئێرانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشەکانى ئەمڕۆدا بۆ سەر لوبنان 23 كەس كوژران كە 12 یان ئەندامی تیمی پزیشكین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ هەنگاوێك بێ هەماهەنگیی موجتەبا خامنەیی نانێین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ ئەو پاداشە 50 ملیۆن دۆلارییەی بۆ گرتنى مادۆرۆی دانابوو بە هەواڵدەرەكانی نەدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کوژرانى 13 سەربازی ئەمریكا و برینداربوونى 210ی دیكە ڕاگەیەندرا، ئێرانیش دەڵێت زۆر زیاترە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: بەم نزیكانە هێزی دەریایمان یاوەری كەشتیەكان لە گەرووی هورمز دەكەن

سەرەتا