11 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
شكانی ئاگربەست 91 ڕۆژە بەردەوامە و دەیان فەڵەستینی دیکە بوونە قوربانى
پەیام
جەنگی سەر غەززە بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە دەیان و سەدان فەڵەستینی بەدەستی سوپای زایۆنی شەهید یان بریندار دەبن.
ئەمڕۆ سوپای زایۆنی پێینایە 91هەمین ڕۆژ لە شكاندنی ئاگربەست و بەهۆی بۆردومانی ناوچە جیاوازەكانەوە زیاتر لە 52 فەڵەستینی ئەمڕۆ شەهید بوون كە 17یان لە ناوچەكانی وەرگرتنی هاوكارییە مرۆیەكان بوون، كە لە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەمریكی زاینۆیەوە بەڕێوە دەبرێت، بەوەیش ئاماری شەهیدانی ئەو ناوچانە لە 17ی ئایارەوە بۆ 300 بەرز بووەوە، ئەمە جگە لەوەی كە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 649 كەس لەهەمان ناوچە بریندار بوون و نۆ كەسیش هێشتا بێسەروشوێنن.
كۆمپانیای پەیوەندییەكانی فەڵەستینیش بڵاوی كردووەتەوە بەهۆی جەنگەوە تۆڕی ئینترنێت لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی كەرتەكە بچڕاوە، و ماوەی چوار ڕۆژی بەردەوامیشە لە بەشی باكووری كەرتەكە بچڕاوە.
لە ڕووی مەیدانیشەوە كەتیبەكانی قەسسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بڵاوی كردەوە، لە خانیونس تانكێكی سوپای زایۆkی بەئامانج گرتووە و بەهۆیەوە 11 سەرباز كوژراون و بریندار بوون، هەروەها ڤیدیۆی چالاكییەكی جەنگاوەرانی لە بەیت لاهیا بڵاو كردەوە و ڕایشگەیاندووە كە ئۆردوگای ماجین-ی جولەكەنشینی بە مووشەكی ڕجووم بۆردومان كردەوە.
سریەكانی قودسیش بۆردومانكردنی هێزێكی زایۆنی لە ناوچەی قەرارە لە باشووری كەرتەكە ڕاگەیاند.
لەبەرانبەردا سوپای زایۆنی دانی نا بە كوژرانی فەرماندەیەك و سەربازێكی لە لیوای كەفیر لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی باشووری كەرتەكە و ڕایشیگەیاند كە هیشتا ڕووبەڕووبوونەوە لە ژمارەیەك ناوچەی دیكە بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە