7 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی ناوچەیەكی تاران ئاگاداردەكاتەوە چۆڵى بکەن
پەیام
سوپای قەوارەی زایۆنی ناوچەیەكی دانیشتووان لە پایتەختی ئێران ئاگاداردەكاتەوە چۆڵی بكەن.
وتەبێژی قەوارەی زایۆنی هۆشدارییەكی بڵاو كردەوە و دانیشتووانی ناوچەی سێی لە تارانی پایتەخت ئاگادار كردەوە كە ناوچەكەیان چۆڵ بكەن.
پێشتریش یسڕائیل كاتس وەزیری بەرگریی قەوارەی زایۆنی هەڕەشەی لە دانیشتووانی تارانی پایتەختی ئێران كرد و ڕایگەیاند: بەمنزیكانە دانیشتووانی تاران باج دەدەن، بەڵام دواتر لە هەڕەشەكەی پەشیمان بووەوە و ڕەتی كردەوە نیازی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی ئاسایی بووبێت.
هەر لەو میانەیەدا بەپێی زانیارییەكان دەنگی تەقینەوەی بەرز لە ڕۆژاوای تاران بیستراوە و سیستمە دژە ئاسمانییەكانیش كەوتوونەتە كار.
ئاژانسی هەواڵی فارسیش ڕایگەیاند: فڕۆكە شەڕكەرەكانی قەوارەی زایۆنی بنكەیەكی سەربازییان لە ڕۆژاوای تاران بەئامانج گرتووە و سیستمی بەرگریی ئاسمانییش كەوتووەتە كار.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ماوەی چوار ڕۆژی هێرشەكانی سوپای قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئەو وڵاتە 224 كەس كوژراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە