7 کاتژمێر پێش ئێستا
24 جار خوێنراوەتەوە
لەپێناو مووچە، هاووڵاتیان داوا لە هەرێم دەكەن پابەندى بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بێت
پەیام
هاووڵاتیان لەسەر كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكانی عێراق قسەی خۆیان هەیە و دەڵێن، ئەنجامی كۆبوونەوەكە دەریخست هەرێم پابەند نییە، بە بەڵگەی ئەوەی سەرۆككۆمار كوردە و هاوڕابووە لەگەڵ كۆتا ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە.
ڕۆژی یەكشەممە چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەسەر كێشەی مووچەی هەرێم و چەند پرسێكی دیكە كۆبوونەوە و لە كۆتایی كۆبوونەوەكە داوایان لە هەرێم كرد پابەندی بڕیارەكانی دادگابێت، تا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە