7 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
ئێران دەستی بە بۆردومانكردنی بنكەكانی ئەمریكا لە قەتەر و عێراق كرد
پەیام
ئێران بە هێرشكردنە سەر گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكا لە قەتەر، وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكای بۆ سەر بنكەی ئەتۆمیەكانی دایەوە، هەروەها هێرش كرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە ئەنبار.
ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای پاسداران ڕایگەیاند دەستی بە هێرشكردن بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا لە قەتەر و عێراق كردووە، ئۆپەراسیۆنەكەش لە ژێر ناوی "مژدەی فەتح" بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسداران بنكەی عودەید لە قەتەر بە شەش موشەك بۆردومان كراوە.
بە پێی زانیاریەكانیش دەنگی تەقینەوە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بیستراوە، و هەروەها بەرگری ئاسمانی چالاك كراوە.
لەلایەكی دیكەوە بەرگری ئاسمانی لە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق بەهۆی ئاڕاستەكردنی چەند موشەكێك لە ئێرانەوە چالاك كراوە و تا ئێستا ڕوون نییە تا چەند هێرشەكان ئامانجەكانیان پێكاوە.
پێشتر لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند "لەچوارچێوەی سووربوونی دەوڵەتی قەتەر بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانی و نیشتەجێ بوان و میوانان، دەزگای تایبەت جوڵەی هاتن و چوونی ئاسمانی بە شێوەیەكی كاتی ڕادەگرێت".
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند لایەنی فەرمی بە شێوەیەكی بەردەوام چاودێری دۆخەكە دەكات و هەڵسەنگاندن بۆ نوێترین گۆڕانكاریەكان دەكات و لە كەناڵی فەرمیەوە زانیاریەكان بڵاو دەكاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە