3 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
عومەر گوڵپی: دەسەڵاتدارانى هەرێم دەتوانن چەند مووچەیەك بە داهاتی ناوخۆ دابەشبكەن
پەیام
ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، داهاتی ناوخۆی هەرێم دوو هێندە و نیوی ئەوەیە كە بۆ بەغداد نێردراوە و دەسەڵاتداران دەتوانن چەند مووچەیەك بە داهاتی ناوخۆ دابەش بكەن.
عومەر گوڵپی ڕاشیگەیاند: لەماوەی 26 مانگی ڕابردوودا دەسەڵاتداران لە داهاتی ناوخۆ و نەوت نزیكەی 9 ترلیۆن دیناریان دەست كەوتووە بەڵام تەنیا یەك مووچەشیان دابەش نەكردووە.
عومەر گوڵپی دەڵێت: پارتی و یەكێتی ناتوانن بمانخەڵەتێنن و خۆیان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە