3 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما سێ پلە نزمدەبێتەوە و ئەگەری کەمێک تۆز هەیە
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت، پلەکانى گەرما نزیکەى سێ پلە نزمدەبێتەوە و ئەگەری کەمێک تۆز هەیە، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 23-06-2025
کەش / ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەکاتەکانی ئیوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 5 – 15 )کم/ک, لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ تاکو ئێوارە لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک
مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 -3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
سبەی سێ شەممە 24-06-2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 )کم/ک دەبێت .
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەى پێکراوە.
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42 پلەی سیلیزی
23-06-2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە