9 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
وشكبوونەوەی زەوی و بێئاوی هەڕەشەی جددی لەسەر عێراق و هەرێم دروستكردووە
پەیام
عێراق زیاتر لە نیوەی ئاوی عەمباركراوی بەنداوەكانی لەدەستداوە و ڕووبەڕووی وشكبوونەوەی بێ وێنەی خاكەكەی بووەتەوە، مەترسیی جددی لەسەر ژیان بەگشتی لەم وڵاتە دروست كردووە.
ئیبتیسام هیلالی ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، "بەهۆی كەمی بارانبارین و كەمبەردانەوەى ڕێژەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، توانای گلدانەوەی ئاوی بەنداوەكان و داهاتی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فورات و دوكانیش بۆ كەمتر لە 50% دابەزیوە".
ڕوونیشیكردەوە بەنداوی دوكان ئاوی عەمبار كراوى بۆ یەك ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا كەمبووەتەوە، ئەوەش كەمترە لە سەدا 50 بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو كە چوار ملیار مەتر سێجا بووە.
هیلالی ئاماژەی بەوەكرد دابەینی ڕێژەی ئاو بۆ ئەو ئاستە هۆكارەكەی سیاسی و ژینگەییەكان و شكستی دیپلۆماسیەتی عێراق لە گەیشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئاو لەگەڵ توركیا و ئێران.
ناوبراو ڕایگەیاند پێشتر عێراق لەگەڵ توركیا ڕێككەوتبوو ڕۆژانە 500 مەتر سێجا ئاو لە چركەیەكدا بەربداتەوە، بەڵام توركیا پابەند نەبووە بەو ڕێككەوتنە".
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر لە ڕاپۆرتێكدا گۆڤاری فۆربس-ی ئەمریكی ڕایگەیاند: وشكبوونەوەی بێ وێنە ڕووبەڕووی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە بە گشتی بووەتەوە كە بە مەترسیدارترین وشكبوونەوەی زەوی دادەنرێت لەسەر زەوی و بەردەوام بوونی لێكەوتەی زۆر مەترسیداری دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە