5 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: خۆمان خۆبهدهستهوه نادهین و واز له بهرنامهی ئهتۆمی ناهێنین
نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمیر سەعید ئیروانی ڕایگەیاند کە قهوارهی داگیركهری زایۆنی و ئەمریکا شکستیان ھێناوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ خۆبەدەستەوەدان و واز ھێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ئەمیر سەعید ئیروانی لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئاماژەی دا کە قهوارهی داگیركهری زایۆنی ھەوڵ دەدات، پاساو بۆ ھێرشەکانی سەر ئێران بھێنێتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەی ئێران، ھەڕەشە و مەترسییە.
وتیشی: "بانگەشەکەی قهوارهی داگیركهری زایۆنی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، ھیچ بنەمایەکی یاسایی و ڕاستی نییە، چونکە قهوارهی داگیركهری زایۆنی تاکە دەوڵەتە لە ناوچەکەدا کە خاوەنی چەکی ئەتۆمیيە، بەڵام ڕاینەگەیاندووە و نەبووەتە ئەندامی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، جگە لەوەش خۆی لە پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەدزێتەوە".
ڕاشیگەیاند: "پێچەوانەی ئەوە، ئێران ئەندامی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمییە، ھەروەھا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە، پشکنینی ورد و توندی بۆ دەکرێت".
باسی لەوەش کرد کە قهوارهی داگیركهری زایۆنی و ئەمریکا شکستیان ھێناوە لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ خۆبەدەستەوەدان و واز ھێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
جەختی لەوەش کردەوە کە ھێشتا ئێران، پابەندە بە دیپلۆماسی و چارەسەری ئاشتییانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە