4 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی ئێران: ئامـاده‌ین كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكه‌ین
له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكۆماری ئێران ئاماده‌یی نیشاندا كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
مه‌سعود پزیشكیان ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه ئه‌نجامدا و تێیدا ڕایگه‌یاند: بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی تاران ئاماده‌یه به‌شداریی له دانوستانه‌كاندا بكات و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی پێشێلی ئاگربه‌ست نه‌كات، ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی، وتیشی: ئێران داواكاریه‌كی نییه كه له‌سه‌رو مافه‌كانی خۆیه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها هۆشداریدا كه بڕوای ته‌واویان هه‌یه ئه‌مریكا و ئیسڕائیل ده‌یانه‌وێت كێشه و گرفت له نێوان وڵاتانی ئیسلامی له ناوچه‌كه‌دا دروست بكه‌ن، هه‌روه‌ك پێشی وابوو كه ئێران براوه‌ی جه‌نگه‌كه بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە