4 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
ئێران لهماوهی 12 ڕۆژی جهنگدا 700 كهسی بهتۆمهتی سیخوڕی دهستگیركردووه
پهیام
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە کە تاران ٧٠٠ کەسی بهتۆمهتی (سیخوڕی) دەستبەسەر کردووە دهسهڵاتدارانی ئهو وڵاته ڕایانگهیاندووه هاوکاری ئیسرائیلیان کردووە لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان دوو وڵاتدا، هەروەها سێ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی داگیركهری زایۆنی (موساد) لە سێدارە داوە.
ئاژانسەکە بڵاوی کردەوە کە "لە سەرەتای دەستدرێژیی قهوارهی زایۆنی بۆ سەر ئێران، تۆڕی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لەو وڵاتە چالاکییەکی ئەوتۆی هەبووە و دەزگای هەواڵگری و ئەمنیی ئێرانیش لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا زیاتر لە ٧٠٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە".
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر دهڵێت، زۆربەی دەستبەسەرەکان لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیسفەهان، خوزستان، فارس و لوڕستان بووە، لە کاتێکدا هێشتا ئاماری ورد سەبارەت بە ژمارەی دەستبەسەرەکان لە پارێزگای تاران ڕانەگەیەندراوە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە