3 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران به‌رده‌وامه‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌ ئاشتیخوازه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌، هیچ هه‌ڕه‌شه‌ و گووشارێكی ده‌ره‌كی قبووڵ ناكه‌ن.
عه‌باس عه‌راقچی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ دانوستانه‌كان به‌نده‌ به‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ته‌واوی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران ڕابگرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌میر سه‌عید نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، ئێستا و دوای كۆتاییهاتنی ده‌ستدرێژییه‌كان، ئێران سه‌ری به‌رزه‌، هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كه‌ نه‌یتوانی وا له‌ ئێران بكات خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بدات.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، تاران ده‌ست له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌ ئاشتیخوازه‌كه‌ی هه‌ڵناگرێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه‌ ده‌ری بخات ئێرانن له‌ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بووبێته‌وه‌.
ئه‌میر سه‌عید باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم نادات، به‌ڵام له‌ژێر ناوی دانوستانیشدا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك قبووڵ ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی له‌ناو نه‌بردووه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئێران: ئامـاده‌ین كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر بكه‌ین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران به‌رده‌وامه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئاگربه‌ستێكی دیكه‌ نزیكه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران له‌ماوه‌ی 12 ڕۆژی جه‌نگدا 700 كه‌سی به‌تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستگیركردووه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هاریكاریكردنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاگرت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: خۆمان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ ناده‌ین و واز له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ناهێنین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران.. لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات ئاهه‌نگیان گێڕا

سەرەتا