25/06/2025
366 جار خوێنراوەتەوە
نیویۆرك تایمز: بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی له‌ناو نه‌بردووه
ڕاپۆرتێكی سه‌ره‌تایی و نهێنی ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات، هێرشه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی له‌ناویان ببات، به‌ڵكو ته‌نیا چه‌ند مانگێك دوای خستوون.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له زاری چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه باسی له‌وه كردووه، بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌روازه‌ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی له فۆردۆ و نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان داخستووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ژێرخانی ئه‌و دوو دامه‌زراوه له‌ناو ببات كه له‌ژێر زه‌ویدان، ئه‌و دامه‌زراوانه له ناوچه‌ی شاخاویدان و پارێزراون.
باسی له‌وه‌ش كردووه، به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مریكا، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران لانی كه‌م شه‌ش مانگ دواكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به پێش هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان ئێران ته‌نیا پێویستی به سێ مانگ بووه بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ئێران پێش هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كانی بۆ چه‌ند شوێنێكی نهێنی گواستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان له‌كاتی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە