9 کاتژمێر پێش ئێستا
200 جار خوێنراوەتەوە
نوخشە ناسیح: کۆمەڵ رۆڵی بەرچاوی بینیوە لە بەپارێزگابوونى هەڵەبجەدا
پەیام
پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی مەڵبەندی كۆمەڵی دادگەری دەكات و باس لە گرنگی ڕۆڵ و هەوڵەكانی كۆمەڵی دادگەری دەكات لە بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە.
ئەمڕۆ نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵی دادگەری بەسەر كردەوەو لەلایەن عەبدولرەحمان عەبدولرەحیم بەرپرسی مەڵبەند و كارگێرانی مەڵبەندەوە پێشوازە كرا.
ناوبراو ڕایگەیاند پێشتر لە خۆشی و ناخۆشی بەیەكەوە بووین، لەم قۆناغە هەستیارەشدا كە ناوچەكە و هەرێمی كوردستانی پێداتیپەر دەبێت، پێویستە هەمانگ و هاوكاری یەكدی بین.
وتیشی: كۆمەڵی دادگەری لە رابردوودا رۆڵی بەرچاویان بینیوە لە بەرپارێزگابون و سەرپێ خستنی پارێزگای هەڵەبجەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە