9 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
چوارقوڕنە.. بەهۆی دەستبەسەراگرتنی موڵكی گشتی سكاڵایەك یاسایی تۆماركرا
پەیام
بە هۆی بەهەدەردان و دەستبەسەرداگرتنی موڵكی گشتی لە دادگای ڕانیە سكاڵا لەسەر دەسەڵاتدارانی ناوچەكە تۆمار كرا.
ئەمڕۆ لەلایەن كۆمەڵێك چالاكوانی مەدەنی بە هۆی گۆڕینی ڕەگەزی دەیان دۆنم زەوی نیشتەجێبوون لەچوارقوڕنە و دیار نەمانی دەیان دۆنم زەوی لەدادگای ڕانیە سكاڵا تۆماركرا.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كۆمەڵێك چالاكوانی مەدەنی چوارقورنە دەڵێن: بەشێك لە دەسەڵاتداران و كۆمپانیای حزبی لە بەهەدەردان و دەستبەسەراگرتنی زەوی لە سنورەكە تێوە گلاون، داواش دەكەن دادگا بێلایەنی خۆی بسەلمێنێت و لێپێچینەوەی یاسای بكات لە دادگایكردن و سزادانی ئەو كەس و لایەنانەی تێوەگلاون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە