1 رۆژ پێش ئێستا
715 جار خوێنراوەتەوە
ئەندامێکى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەران: حکومەتى هەرێم ئامادەیە هەموو ئەکەکانى خۆى جێبەجێ بکات
پەیام – هاوکار جەزا
ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکرات
ئاشکراى دەکات، " هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات."
و دەشڵێت، ئەمجارە هیچ بەربەستێک نییە و ئیرادەیەکى باش هەیە بۆ ئەوەى ڕێککەوتنى
کۆتایى ئەنجام بدرێت.
سەباح سوبحى ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیاى فەرمى پارتى
دیموکراتى ڕاگەیاندووە، "ئەمجارە ئومێدێک هەیە، گفتوگۆکانیش زۆر درێژە ناکێشن
بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، چونکە یاسا هەیە، ئێستا لەو خاڵەی پێشتر لێی وەستابوون دەست
بە گفتوگۆ کراوەتەوە."
لە بارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمەوە ئەو نوێنەرەى پارتى
ڕایگەیاندووە، ئێستا 110 هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم بۆ ناوخۆ بەکاردێت و حکومەتى
هەرێم ئامادەیە ڕۆژانە 280 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەرى جەیهانەوە هەناردە
بکات، کە دەکاتە 400 هەزار بەرمیل نەوتى
ڕۆژانە و پێشتریش ڕێککەوتن لەسەر ئەو بڕەکراوە.
سەباح سوبحى ئەندامى لیژنەى نەوت و گازیى ئەنجوومەنى نوێنەران، لە بارەى هەڵوێستى لایەنەکانى گفتوگۆ و چارەسەرى
کێشەى مووچەوە دەڵێت،"سەرۆکوەزیرانی عێراقیشنیەتێکی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو
کێشەیە بکرێت، ناکرێت تا هەشت مانگی دیکە خەڵک بێ مووچە بێت، هەرێمی کوردستانیش
ئامادەیە هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات."

سەباح سوبحى ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
بە گوێرەى زانیارییەکان کۆمەڵەی نەوت و پیشەسازی کوردستان "ئەپیکۆر"،
ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، داوایان کردووە
دوو خاڵ جێبەجێ بکرێت، ئەوانیش "دانەوەی قەرزى کۆمپانیاکان" و "زەمانەتێک
بۆ خەرجکردنى ١٦دۆلار بۆ خەرجى دەرهێنانی نەوت".
نوێنەرەکەى پارتى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە ئەمجارە
هیچ بەربەستێک نییە لە بەردەم ڕێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغداددا و دەڵێت،"ئەمجارە
ئیرادەیەکی باش هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن و کۆتایی بەو کێشەیە بێت."
دوو ڕۆژە
گفتوگۆکانى شاندى حکوومەتى عێراق و هەرێم کە لە وەزارەتەکانى "نەوت، دارایى'
و کەسانى تەکنیکى و سیاسیى پێکهاتووە دەستى پێکردووە، پاش گفتوگۆکانیش ڕاپۆرتێک لەبارەى
هەناردەکردنەوەى نەوت و داهاتى نانەوتى هەرێم ڕادەستى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە