22 کاتژمێر پێش ئێستا 202 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستگیركردنی؛ عومه‌ر گوڵپی ئازادكرا


په‌یام
هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سلێمانی ڕێگریان كرد له‌ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ژماره‌یه‌كیان لێ ده‌ستگیر كردن و هه‌روه‌ها تیمێكی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی په‌یامیش ده‌ستگیر كران، دواتریش مامۆستا عومه‌ر گوڵپی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستگیركردنیان، تیمه‌كه‌ی په‌یام و عومه‌ر گوڵپیش ئازادكران.

هه‌روه‌ك بڕیار بوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژاوا گردبوونه‌وه‌ بۆ داواكردنی مووچه‌  گردبوونه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌ پێشتر له‌ ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێ كرابوو، به‌شێكیان به‌ جلی مه‌ده‌نییه‌وه‌، ڕێگریان كرد له‌ خۆپیشاندان و ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ریشان ده‌ستگیر كرد.

هاوكات تیمی كه‌ناڵی په‌یام كه‌ ڕووماڵی ڕووداوه‌كانی ده‌كرد، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه‌ كه‌ به‌ جلی مه‌ده‌نیه‌وه‌ ڕێگریان لێ كرا و ده‌ستگیر كران، دواتریش مامۆستا عومه‌ر گوڵپی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا، به‌ڵام پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستگیركردنیان، تیمه‌كه‌ی په‌یام و عومه‌ر گوڵپیش ئازادكران.

ڕێگری له‌ خۆپیشاندان دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر لیژنه‌ی ئه‌منی به‌ سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند ڕێگه‌ به‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ نادات و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ده‌ستگیر كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستگیركردنی؛ عومه‌ر گوڵپی ئازادكرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستگیركردنیان؛ تیمه‌كه‌ی په‌یام له‌ سلێمانی ئازادكران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. عومه‌ر گوڵپی ده‌ستگیركرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. ڕێگری له‌ ڕووماڵی تیمی په‌یام كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتەکانی بۆ عێراق دەست پێ دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ركووك.. ساڵێكه‌ دوكانه‌كانی بازاڕی قه‌یسه‌ری سوتاون؛ نۆژه‌ننه‌كراونه‌ته‌وه‌

سەرەتا