4 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە و دهۆک و کەرکووک لە سەرووى 40 پلەوە دەبن، بەمشێوەیەى لاى خوارەوە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 28- 06- 2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت.
سبەی یەکشەممە 29- 06- 2025
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک.
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت، لە دوایی نیورۆ چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/س.
ئاراستەی با / خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / 7 – 10 کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی
2025-06-28
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە