2 رۆژ پێش ئێستا
237 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆش لیژنه‌كه‌ی به‌غدا بۆ پرسی مووچه كۆده‌بێته‌وه
په‌یام
لیژنه باڵاكه‌ی حكومه‌تی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز كرد و تاوتوێی دۆسیه‌ی نه‌وت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژێكی گرینگ ده‌بێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كه.
لیژنه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و پێنج وه‌زیری دیكه‌ش ئه‌ندامن كه دووانیان كوردن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی پلاندانان، لیژنه‌كه تاوتوێی هه‌ردوو پێشنیازی حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمیان كردووه كه چه‌ندین خاڵ له‌خۆ ده‌گرن.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: دۆسیه‌ی نه‌وت و شێوازی ڕێكخستنی و قه‌باره‌ی به‌كارهێنانی ناوخۆیی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به به‌غداد و پرسی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باس كراون.
ڕایشیگه‌یاندووه: به گرنگی ده‌زانن گفتوگۆی هونه‌ری و كارگێڕی له‌باره‌ی ئه‌م دۆسیانه‌وه به‌رده‌وام بێت، له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری خێرا و دادپه‌روه‌رانه كه مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی یه‌كگرتووی ده‌وڵه‌تدا.
ئه‌م لیژنه وه‌زارییه سێشه‌ممه 8 ی ته‌موز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌شنووسی هه‌ولێر و به‌غداد له‌باره‌ی پرسه داراییه‌كانه‌وه تاوتوێ بكات و بیكاته یه‌ك ڕه‌شنووس، دواتر حكومه‌تی فیدڕاڵی بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە