2 رۆژ پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا فشاره‌كانی ده‌ستپێكرد و باجی 30%ی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاند
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، تره‌مپ زنجیره‌یه‌ك بڕیاری سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر شه‌ش وڵات‌دا بڵاو كردووه‌ته‌وه، به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و وڵاتانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه باجیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، بریتین له عێراق، جه‌زائیر، برۆنێی، لیبیا، مۆڵدۆڤا و فلیپین.
هاوكات له نووسراوه‌كاندا داوا كراوه كه 30% باج به‌سه‌ر وڵاتانی جه‌زائیر و عێراق و لیبیا و، 25%یش به‌سه‌ر برونێی و مۆڵدۆڤا و فلیپین بسه‌پێنرێت.
له نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دا هاتووه، له یه‌كی ئابه‌وه 30% پێناسی گومرگی ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی عێراق.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، سێی ته‌ممووزی 2025، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه به نامه وڵاتان له ڕێژه‌ی پێناسه گومرگییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پێناسی گومرگی به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیدا سه‌پاندووه.
هاوكات له نامه‌كه‌ی تره‌مپ دا هاتووه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكانی عێراق له ئه‌مریكا به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رهه‌مبهێنن، پێناسی گومرگییان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە