7 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌ی به‌غدا دواخرا
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ پرسی مووچه دواخرا و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دیاری نه‌كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام لیژنه‌كه هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه داوای ورده‌كارییان له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم كردوه .
دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كاتێكدایه كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای كردبوو كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
لیژنه باڵاكه‌ی حكومه‌تی عێراق ڕۆژی ڕابردوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز كرد و تاوتوێی دۆسیه‌ی نه‌وت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
لیژنه‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و پێنج وه‌زیری دیكه‌ش ئه‌ندامن كه دووانیان كوردن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی پلاندانان، دۆسیه‌ی نه‌وت و شێوازی ڕێكخستنی و قه‌باره‌ی به‌كارهێنانی ناوخۆیی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به به‌غداد و پرسی ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باس كراون.
ئه‌م لیژنه وه‌زارییه ڕۆژی سێشه‌ممه 8 ی ته‌موز له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌شنووسی هه‌ولێر و به‌غداد له‌باره‌ی پرسه داراییه‌كانه‌وه تاوتوێ بكات و بیكاته یه‌ك ڕه‌شنووس، دواتر حكومه‌تی فیدڕاڵی بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە