2 رۆژ پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانتارێكی عێراق: شێوازی مامه‌ڵه‌كانی هه‌رێم قه‌یرانه‌كانی قووڵتر كردوه‌ته‌وه
په‌یام
په‌ڕله‌مانتارێكی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت گه‌شبینه به چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد و ده‌ڵێت: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رێم وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كات نه‌ك وه‌ك به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عێراق.
جه‌واد یه‌ساری، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاندووه: به‌رده‌وامیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پابه‌ندنه‌بوون به ڕێككه‌وتنه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت له دۆسیه هه‌ستیاره‌كاندا، وێنایه‌ك دروست ده‌كات كه هه‌رێم وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كات نه‌ك وه‌ك به‌شێك له ده‌وڵه‌تی عێراق.
ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌م شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی هه‌رێم قه‌یرانه‌كانی قووڵ كردووه‌ته‌وه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌بووه.
جه‌واد یه‌ساری ڕایشیگه‌یاندووه: ئه‌وه‌ی باجی ناكۆكییه‌كان ده‌دات هاووڵاتیانن، هه‌ربۆیه پێویسته به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل بخرێته سه‌روو هه‌ر شتێكی دیكه‌وه و كاری جددی بكرێت له‌پێناو كۆتاییهێنان به دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كه دادپه‌روه‌ری و دابه‌شكردنی سامانه‌كانی نیشتیمان له‌خۆ بگرێت.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئاماژه‌ی ئه‌رێنی هه‌یه به‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان تێده‌په‌ڕن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن به‌ڵام بۆ ئه‌مه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌تایبه‌ت له دۆسیه‌ی ڕاده‌ستكردنی داهاته‌كاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە