9 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی کۆمەڵ پێشوازی لە لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی پێنجەم کرد
پەیام
ئەمڕۆ چوارشەممە
١٦/٧/٢٠٢٥ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پێشوازی کرد لە لیژنەی
باڵای ئامادەکاری کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە کەمال
حەمزە سەرۆکی لیژنەو ئەندامانی لیژنەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک
خرایە سەر دوا هەنگاوەکانی ئامادەکاریی بۆ کۆنگرەی پێنجەم، کە بڕیارە ڕۆژانی شەممە
و یەك شەممە بەرواری (١٩-٢٠/٧/٢٠٢٥) لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
سەرۆکی کۆمەڵ دەستخۆشی
کرد لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ئامادەکاری کۆنگرە، بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانیان
لە بەڕێوەبردنی کارەکانی کۆنگرە لە قۆناغی کۆبوونەوە گشتییەکانداو، ئامادەکارییەکانیان
بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە