11 کاتژمێر پێش ئێستا
164 جار خوێنراوەتەوە
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو به به‌شێك له داواكانی به‌غدا ڕازی بوو
په‌یام
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر لەیەکترتێگەیشتنی نوێ له‌گه‌ڵ حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان دا
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەمووزی 2025، حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا پرسی مووچه‌ی و هێرشه درۆنییه‌كانی بۆسه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان تاوتوێكردووه و دواجار ڕازی بووه ژماره‌یه‌ك داوای به‌غدا بۆ پێدانی مووچه په‌سه‌ند بكات.
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان بە توندترین شێوە، هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی شەرمەزار کردووه، کە زیانێکی زۆری ماددیان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە.
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە ئەرکی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتە بەر.
پاشان گفتوگۆی لەبارەی تەوەر و بابەتی کۆبوونەوەکە کرد، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وردەکاریی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم هاتووەتە ئاراوە خستەڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کرد و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە