11 کاتژمێر پێش ئێستا
358 جار خوێنراوەتەوە
پرسی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و ته‌وتین وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه
په‌یام
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندی كرد بریتی بوو له "لەیەکترتێگەیشتنی نوێی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان" به‌ڵكو ڕێكه‌وتنی ته‌واوه‌تی نه‌كراوه و پرسی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، ته‌وتین، به‌نزین و نه‌وتی سپی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەمووزی 2025، حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا پرسی مووچه‌ی و هێرشه درۆنییه‌كانی بۆسه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان تاوتوێكردووه و دواجار ڕازی بووه ژماره‌یه‌ك داوای به‌غدا بۆ پێدانی مووچه په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراوه ته‌نها "لەیەکترتێگەیشتن" و هێشتا ڕێكه‌وتن نه‌كراوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وردەکاریی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە هاوبەشەی کە دوێنێ لە بەغدا تایبەت بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هەرێم هاتووەتە ئاراوە خستەڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کرد و بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لەیەکترتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
هێشتا پرسی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، ته‌وتین، نه‌وتی سپی و به‌نزین هیچ چاره‌نووسێكیان نیه و به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش ته‌نها بۆ مووچه‌ی مانگی پێنج و شه‌شی ئه‌مساڵه و بۆ مانگه‌كانی دیكه دیسانه‌وه كۆبوونه‌وه ده‌كرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە