19/07/2025 1076 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر: بەرپرسانی هەرێم کۆتایی بە ستەم و گەندەڵی نەهێنن کۆتاییان پێدێت

پەیام

مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەى پێنجى کۆمەڵدا ڕاشیگەیاند: بەرپرسانی هەرێم کۆتایی بە ستەم و گەندەڵی و ئەم شێوازى حوکمڕانییەیان نەهێنن کۆتاییان پێدێت، وەک چۆن لە وڵاتانى دەوروبەرمان بەسەر ئەو دەسەڵاتدارانەدا هاتووە کە ستەمکارو زاڵم بوون.

ئاماژەى بەوەشکرد: "بەداخەوە بەهۆى سیاسەتى نەشیاو و حوکمڕانى ناتەندروستەوە هەرێمى کوردستان بەردەوام بەرەو بچوكبوونەوە و پوكانەوە دەڕوات، ئەوانەی ئەم هەرێمە بەڕێوە دەبەن گوێ ناگرن و ڕەخنەگران بە دوژمن سەیر دەكەن".

هیواشى خواست ڕێككەوتنەكەی هەرێم و بەغداد بە كردەوە بێت و بە هەر نرخێك بێت كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت.

بە پێویستیشى زانى لایەنە سیاسییەكانی هەرێم باوەش بۆ یەكتری بكەنەوە و ڕیزەکانیان لە ناوخۆدا یەکبخەن.

مامۆستا عەلی باپیر لەبارەى ئاشتەوایی نێوان پەكەكە و توركیاشەوە پێیوایە "كارێكی زۆر چاكە و هیوادارم بەرەوپێش بچێت".

سەبارەت بە دۆخى غەززەو فەڵوستینیش وتى "پێویستە بە پاڕانەوەیەكیش بێت هاوكاریی بەرگریكارانی فەڵەستین بكەین".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەڵبەندى هەڵەبجەى کۆمەڵى دادگەریى: مەزنترین وەفاداری بۆ خوێنی شەهیدان پاراستنی ئەو سروشت و هەوایەیە کە گیانیان لەپێناودا بەخشی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ: حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا وه‌ك پێویست خزمه‌تیان به‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال نه‌كردووه‌

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بەبۆنەی ڕاگرتنی جەنگ

  • پێش 1 هەفتە

    كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی بزووتنەوەی گۆڕان كرد

  • پێش 3 هەفتە

    ڕاگه‌یه‌نراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور به‌بۆنه‌ی یادی خاپوركردنی سه‌یدسادق

  • پێش 3 هەفتە

    به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی شه‌ش پێشمه‌رگه‌وه‌؛ مه‌ڵبه‌ندی سۆران ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

  • پێش 4 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌

  • پێش 4 هەفتە

    مەڵبەندی هەڵەبجەی كۆمەڵ داوای سزادانی ئەو كۆمپانیایانە دەكات لە كیمیاییباران تێوەگلاون

سەرەتا