19 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
ئیستۆنیا سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی له عێراق و هه‌رێم ده‌كشێنێته‌وه
میدیاكانی ئیستۆنیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هانۆ پێڤكۆر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندووه، له چه‌ند مانگی داهاتوودا سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانیان له عێراق ده‌كشێننه‌وه كه ژماره‌یان 80 كه‌سه.
پێڤكۆر وتوویه‌تی: كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمان له عێراق مانای ئه‌وه نییه كه له‌مه‌ودوا به‌شداریی هیچ چالاكیه‌كی سه‌ربازیی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا چالاكن و له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌و ده‌ڵێت: گرنگه به‌لامانه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بین و ئامانجیشمانه ئه‌زموون په‌یدا بكه‌ین، ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییش به به‌شێك له ئاسایشی نیشتیمانیی ئیستۆنیا ده‌زانین.
ئیستۆنیا وڵاتێكی ئه‌ورووپیی بچووكه و هاوسنووری ڕووسیا وفینله‌ندا و لاتیڤیا و سویده، كه‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌ریای "به‌ڵتیق" و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ناتۆیه.
له ساڵی 2023ـه‌وه كاروانێكی هێزی سه‌ربازیی ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له بنكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له شاری هه‌ولێر جێگیری كردوون.
به‌پێی میدیاكانی ئیستۆنیا، ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ی ناتۆ ئه‌ركیان پاراستنی بنكه‌ی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بووه له هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به‌شێك له ئه‌ركه‌كانیان پاراستنی كه‌سایه‌تی و میوانه‌كان بووه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه هاتوچۆیان كردووه یان ئه‌و ڕاوێژكارانه‌ی هاوپه‌یمانان كه بۆ كاری پێویست چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە