6 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
توركيا ڕێكه‌وتنێكی نوێی له‌باره‌ی نه‌وت و وزه‌وه بۆ عێراق پێشنیاز كردووه
حكومه‌تی توركیا ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنێكی نوێی له باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له ڕێی به‌نده‌ری جیهانه‌وه بۆ عێراق ناردووه كه فراوانتره له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هه‌ڵیوه‌شانده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب تی‌ب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا بڕیارێكی فه‌رمی ده‌ركرد كه كۆتایی به كاركردن به ڕێككه‌وتنه‌كانی بۆری نه‌وتی خاوی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌هێنێت، كه له ساڵی 1973 ئیمزا كرا و له 2010 نوێكرایه‌وه، بڕیاریشه له ساڵی داهاتوودا به‌سه‌ر بچێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ ئاژانیسی هه‌واڵی عێراق ئاشكرایكرد كه وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ناردووه كه تێیدا ئاره‌زووی نوێكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه و ڕه‌شنووسیی ڕێككه‌وتنی نوێی پیشنیاز كردووه.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه ڕێككه‌وتنه پێشنیازكراوه‌كه له ڕێككه‌وتنی 1973ی پێشووتر فراوانتره، چونكه هاوكاری له بواری نه‌وت، گاز، پیشه‌سازی پێتڕۆكیمیاوی و كاره‌با له‌خۆده‌گرێت، ئامانجی توركیا فراوانكردنی هاوكاریی وزه‌ییه له‌گه‌ڵ عێراق، ئێستاش عێراق پێداچوونه‌وه بۆ پێشنیازه‌كه ده‌كات و وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە