7 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا بۆ عێراق: موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به به‌رده‌وامی بنێرن
ماركۆ رۆبیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا و تێیدا داوای له عێراق كرد ڕێگری له هێرشی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان بكات و هه‌روه‌ها مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت.
هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌كه‌دا كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و، لەنێویاندا ئەوانەی لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن و قسه‌یانكردووه و، وه‌زیری ده‌ره‌وه جەختی لەسەر گرنگی لێپرسینەوە لە تاوانباران و ڕێگری‌کردن لە هێرشەکانی هاوشێوه لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کردەوە.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژەی بە گرنگی پێدانی مووچەی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکییەوە کرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگەرانییە جدییەکانی ئەمریکای دووپاتکردەوە لە گەڵاڵەی پڕۆژه یاسای حه‌شدی شه‌عبی كه ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵپەسێردراوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەر یاسایەکی لەو جۆرە کاریگەری ئێران و گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان لە ژێر سەربەخۆیی عێراقدا به‌هێزتر ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە