3 رۆژ پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەگەڵ یەكێتی ئەورووپا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی نوێی بازرگانی

پەیام 

سەرۆكی ئەمریكا گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی نوێی بازرگانی لەگەڵ یەكێتیی ئەورووپا و سەپاندنی 15% باجی گومرگی بەسەر زۆرینەی كاڵا هاوردەكراوەكانی یەكێتییەكەدا ڕاگەیاند.

لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئۆرسولان ڤۆن دێرلاین سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا لە سكۆتلەندا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: لەگەڵ یەكێتی ئەورووپا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی نوێی بازرگانی كە كۆتایی بە سەپاندنی باجی گومرگیی 30% دەهێنێت و ڕێژەكە بە 15% بەسەر كاڵا هاوردەكراوەكانی ناو یەكێتییەكە جێگیر كراوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەیش كرد، یەكێتیی ئەورووپا ڕەزامەندی داوە لەسەر كڕینی وزە لە ئەمریكا بە بەهای 750 ملیار دۆلار، هەروەها بە بڕی 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ لە بازاڕی ئەمریكادا بكات، بەبێ ئەوەی جۆر و كاتی وەبەرهێنانەكان ڕوون بكاتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوە كرد، یەكێتیی ئەورووپا هەڵدەستێت بە كڕینی بڕێكی زۆر لە كاڵای سەربازیی ئەمریكی، هەرچەندە قەبارەی مامەڵەكە دیاری نەكراوە.

لای خۆیەوە ئۆرسلان ڤۆن دێرلاین سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنەكە سەقامگیری و توانای پێشكەوتن دەهێنێتە ئاراوە و كارێكی گرنگە بۆ كاركردن لە هەردوو كەناراوی زەریای ئەتڵەسیدا.

 ڕێككەوتنەكە دوای چەند مانگێك ناكۆكی هەردوولا لە پەیوەندییە بازرگانیەكان و بەر لە چەند ڕۆژێك لە كۆتاییهاتنی ئەو وادەیە دێت كە ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی نوێ دیاریی كردبوو كە سەرەتای مانگی ئابە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا به‌ درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕووسیاوه‌ داوا له‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س كراوه‌ ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌؛ چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی به‌هێز له‌ ناوچه‌ كه‌ناراوییه‌كانی ڕووسیا تۆماركران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕووسیا تسۆنامی ڕوویداوه‌ و له‌ چه‌ندین وڵات ئاگاداری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕووسیاوه‌ باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌نرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له‌ كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا ڕوویدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسوڵمان نه‌بووه‌؛ "پۆلیسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه‌"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك.. كۆنفڕانسی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێ كرد

سەرەتا