1 رۆژ پێش ئێستا
200 جار خوێنراوەتەوە
پاش بومهلهرزهكهی ڕووسیا تسۆنامی ڕوویداوه و له چهندین وڵات ئاگاداری بڵاوكراوهتهوه
پهیام
وەزارەتی رووداوە لە ناکاوەکانی رووسیا رایگەیاند لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی کامچاتکا لە شاری سەڤەرۆ کوریلسک ههندێك ناوچه ژێر ئاو كهوتووه.
لە راگەیاندنەکە دا ئاماژە بە وە درا کە لە بوومەلەرزەکە دا کەس گیانی لە دەست نەداوە بەڵام زۆر شوێن ژێر ئاو كهوتووه و خەلکەکە شوێنەکەیان چۆل کردووە.
میدیای فەرمیی ژاپۆنیش هەندێک دیمەنی بڵاوکردەوە کە تێیاندا دەردەکەوێ خەڵک رادەکەن بۆ ئەوەی خۆیان بگەیێننە ناوچەی بەرز، لەوانەش لە دوورگەی هۆکایدۆی باکووری ئەو وڵاتە کە یەکێک بوو لەو شوێنانەی زوو سوونامییەکە گرتییەوە.
لە ساڵی 1952 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 9.0 پلەی رێختەر هەمان نیمچەدوورگەی رووسیای هەژاند کە بووەهۆی دروستبوونی سوونامیەکی وێرانکەر. لەو کاتەوە ئەمە بەهێزترین بوومەلەرزەیە لەو وڵاتە روویدابێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە