1 رۆژ پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕووسیاوه باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌نرا
پارێزگای ناوچەی ساخالین لە ڕووسیا بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕوودانی بوومەلەرزە و تسۆنامییەوە باری نائاسایی لە ناوچەی کامچاتکا ڕاگەیاندراوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای ناوچەی ساخالین، پارێزگاری ناوچەکە، ڤالێری لیمارێنکۆ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باری لەناکاو ئەنجامداوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بە فەرمانی لیمارێنکۆ، باری نائاسایی لە شاری سێڤێرۆ-کوریلسک لە کامچاتکا ڕاگەیاندراوە کە بوومەلەرزە و تسۆنامی تێدا ڕوویدا.
ئاماژە بەوەیش کرا لە سێڤێرۆ-کوریلسک کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی دوو هەزار و ٤٠٠ کەسە، هیچ کەسێک بەهۆی تسۆنامییەوە گیانی لەدەست نەداوە و خەڵکەکە بۆ شوێنی پارێزراو گواستراونەتەوە.
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌بانی ئه‌مڕۆ به‌هێزترین بومه‌له‌رزه بووه له دوای ساڵی 2011ـه‌وه له جیهاندا و هه‌روه‌ها به‌هێزترین بومه‌له‌رزه بووه له 73 ساڵی ڕابردوودا له ڕووسیا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە