22 کاتژمێر پێش ئێستا
206 جار خوێنراوەتەوە
بههۆی بومهلهرزهكهی ڕووسیاوه داوا له نزیكهی دوو ملیۆن كهس كراوه ناوچهكانیان چۆڵ بكهن
دوای ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٨،٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیک ناوچەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا ڕوویدا، هۆشداری ڕوودانی تسۆنامی لە وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و چەند ناوچەیەکی جیاوازی ئەمریکا بڵاوکرایەوە.
پاش ڕوودانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزە و ژمارەیەکی زۆر پاشلەرزە، ئەو وڵاتانەی کەناراویان لە زەریای هێمن هەیە، هۆشداری ڕوودانی تسۆنامییان بڵاوکردەوە و داوای چۆڵکردنی ناوچەکەیان کرد.
هەروەها ئاگاداری ڕوودانی تسۆنامی بۆ کەناراوەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە.
بەپێی هەواڵێکی ABC7 لۆس ئەنجلس، دوای ئەو بوومەلەرزەیەی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیای هەژاند، ئاستی مەترسی ڕوودانی تسۆنامی لە ناوچەی کەناراوەکانی سان لویس ئۆبیسپۆ، سانتا باربارا، ڤێنتورا و لۆس ئەنجلۆس، لە ئاستی چاودێریکردنەوە بۆ ئاستی ئاگاداریی بەرزکرایەوە.
شەپۆلە سەرەتاییەکانی تسۆنامی دەمێکە گەیشتوونەتە ئەلاسکا و، چاوەڕوان دەکرێت هەر ساتێک بگەنە هاوای.
لە ئەگەری دروستبوونی شەپۆلدا، چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر ٢٣:٥٠ بە کاتی ناوخۆ بگاتە ویلایەتەکە و، نزیکەی کاتژمێر ٠١:٠٠یش بگاتە لۆس ئەنجلس.
لە شاری هانتینگتۆن بیچ بۆ خۆپارێزی بەندەر و کەناراوەکان داخران.
لە ژاپۆن ئاگاداری چۆڵکردن بۆ زیاتر لە ١،٩ ملیۆن کەس لە زیاتر لە ٢٢٠ ناوچە لە کەنارەکانی زەریای هێمن بڵاوکرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە