1 رۆژ پێش ئێستا
167 جار خوێنراوەتەوە
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا ڕوویدا
په‌یام
بەهۆی بوومەلەرزەکەی کامچاتکا لە رووسیا و ژاپۆن و چین و ئەمریکا و مەکسیک هۆشداری لە روودانی تسۆنامی درا.
بە پێی راگەیاندنیی ناوەندی لێکۆلینەکانی ژئۆلۆژی ئەمریکا بوومەلەرزەکە بە بەگوڕی 8.8 پلە بە پێوەری رێختەر و لە نیمچەدوورگەی کامچاتکای رووسیا بووە.
ئاماژە بە وە درا کە بوومەلەرزەکە ٢٠ کیلۆمەتر لە ژێر قوڵایی ده‌ریابووە.
پاش بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ش کۆمەڵێک پاشلەرزەی بەهێزیشی بەدوادا هات و بووە هۆی دروستبوونی سوونامی لە هەندێک ناوچەی کەناراوی دەریای هێمن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە