2 رۆژ پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
نیویۆرك.. كۆنفڕانسی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێ كرد
په‌یام
سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕێگری لێی، له نیویۆرك كۆنفڕانسی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بۆ پرسی فه‌ڵه‌ستین به ڕێبه‌رایه‌تی فه‌ڕه‌نسا و سعودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستی پێ كرد.
جۆن نۆێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا داوایكرد كۆنفڕانسه‌كه ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌شی كرد كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه بۆ پرسی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌ری پێ ناگیرێت.
بارۆ وتشیی ده‌بێت به كۆتاهاتنی جه‌نگی غه‌ززه كۆتای به ململانێی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل به ته‌واوی بهێنرێت.
هاوكات ئه‌میر فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ڕایگه‌یاند: له ئیستادا له دوو ڕیانێكدان بۆ چالاكردنی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی و كۆتایی هێنان به داگیكردنی خاكی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێز ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ئاماژه‌ی كرد، دوو ده‌وڵه‌تی تاكه چاره‌سه‌ری یاساییه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی لێده‌كات.
كۆنفڕانسه‌كه بڕیار بوو له 17 بۆ 20ی مانگی شه‌ش به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی ئیسڕائیل و ئێران دواكه‌وت، هاوكات ئیداره‌ی ئه‌مریكا فشاری دبلۆماسی زۆری كرد بۆ ڕێگری له به‌ڕێوه چوونی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە