2 رۆژ پێش ئێستا
189 جار خوێنراوەتەوە
مسوڵمان نه‌بووه؛ "پۆلیسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه"
پۆلیسی نیویۆرك ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكراكرد كه له سه‌نته‌رێكی بازرگانیدا له مانهانتن ته‌قه‌ی كرد ده‌ركه‌وتووه ته‌قه‌كه‌ره‌كه مسوڵمان نه‌بووه و پۆلیس كرده‌وه‌كه‌ی ناونه‌ناوه تیرۆریستی و رایگه‌یاندووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه.
جیسیكا تی‌چ لێپرسراو له پۆلیسی نیویۆرك ڕایگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌كه‌ی مانهانتن ناوی هوشین تامورا، ته‌مه‌ن 27 ساڵه، خه‌ڵكی لاس فیگاسه و نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه، وتیشی: تامۆرا له ڕۆژانی ڕابردوودا له لاس فیگاسه‌وه به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیه‌كه‌ی هاتووه‌ته نیویۆرك.
ڕاشیگه‌یاند كه پێیان وایه ناوبراو به سه‌ربه‌خۆی خۆی به‌و كاره هه‌ستاوه و تا ئیستا لێكۆڵه‌ره‌وان پاڵنه‌ری ئه‌و هێرشه‌یان بۆ ئاشكرا نه‌بووه.
به پێی زانیاریبه‌كان سێ له كوژاروه‌كان هاووڵاتی مه‌ده‌نین و یه‌كێكیان ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه كوژراوی پێنجه‌م خۆی بووه، كه سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ چوونه نێو سه‌نته‌ره‌كه‌وه ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه و پاشان به به‌رزكه‌ره‌وه چووه‌ته نهۆمی 33 و له‌وێش ته‌قه‌ی كردووه و به‌ر له‌وه‌ی خۆشی بكوژێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە